ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی نرخی خۆراك و ڕێكخستنەوەی ڕسوماتەوە بڕیاریدا

مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا چۆنیە‌تی ڕێكخستنە‌وە‌ و كۆكردنە‌وە‌ی باج و ڕسوماتی تاوتوێكرد بە جۆرێك ڕەچاوی بارودۆخی بژێویی و ئابوری هاوڵاتییان بكرێـت.

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەرێوەچووە لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ڕاپۆرتی لیژنەی سەرپەرشتییكردنی پرۆسەی ڕێكخستنەوەی باج و ڕسومات و كرێی ئە‌و خزمە‌تگوزارییانە‌ی لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان وە‌ردە‌گیرێن خرایە‌ڕوو، بە‌ جۆرێك كە‌ ئە‌و داهاتانە بخرێنەوە خزمەتی هاوڵاتییان ڕێكدە‌خرێنە‌وە‌ و ڕەچاوی بارودۆخی بژێویی و ئابوری هاوڵاتییان بكرێـت.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری بازرگانیی ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە لێكەوتەكانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆكراینا لەسەر هاوردەكردنی بەرهەمە خۆراكییەكان و گەنم خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، بۆ ئامادەسازیی پێویست بۆ هەر ئەگەرێك و بڕیاریشدرا بە ڕاسپاردنی وەزیری ناوخۆ و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان و لیژنەكانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانیی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت، بۆ چاودێریكردنی بازاڕەكان و نابێت ڕێگەبدەن ئەو دۆخە بقۆزرێتەوە و نرخەكان گرانبكرێت و بارگرانی لەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دروستبكرێت.

بابەتی پێشتر

ناوی پێنج هێرشبەر لەسەر مێزی لاپۆرتا و بەرشلۆنەیە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا دوورە لە كۆتاییەكەی و لە گەشەكردندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ناردنی مووچە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە و فەرمانبەران خواستییان…
Total
0
Share