پۆلیسی كەركوك: بكوژی ماریا دەستگیركرا

ماریا

پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بكوژی” ماریا لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە.

موقەدەم عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق كە ئاراستەی عەمید كاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی كەركوك كراوە، “بكوژی” ماریا سامی لە شاری كەركوك دەستگیركرا.

وتیشی، “دوای بەدەستخستنی زانیاری لەبارەی بكوژەكەوە، كە ڕووی لە شاری كەركوك كردووە، دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان دەستپێكرد و توانییان تۆمەتبار دەستگیربكەن”.

كاتژمێر 11ی شەوی یەكشەممەی ڕابردوو لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر نزیك شەقامی غەزالی ژنێكی تەمەن 20 ساڵان بەناوی (ئیمان سامی مەغدید) و هەڵگری نازناوی (ماریا) بە دەستڕێژی گولـلە كوژرا.

دوای ڕووداوەكە پۆلیسی هەولێر لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردووە و مام و برایەكی قوربانییەكەی وەك تۆمەتبار دیاریكرد.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا مامی قوربانییەكە دەستگیركرا و تۆمەتباری دووەم كە براكەیەتی دەستگیرنەكرابوو.

بابەتی پێشتر

بەر لە نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەدرێت

بابەتی دواتر

دۆزینەوەی کەشتییەک کە 107 ساڵ لەمەوپێش نوقمبووبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ کازمی له‌ په‌یوه‌ندیدام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێر هاتەدەنگ و بە كردەوەی تیرۆریستی ناوزەدی دەكات. لە…
Total
0
Share