مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ کازمی له‌ په‌یوه‌ندیدام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێر هاتەدەنگ و بە كردەوەی تیرۆریستی ناوزەدی دەكات.

لە تویتێكدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، “بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم، داوا لە كوردستانییان دەكەم ئارام بن.”

سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە لێكۆڵینەوە لە موشەكبارانەكەی هەولێر دەستیپێكردووە و نووسیویەتی، “هێزه‌ ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان ده‌ست پێكردووه.”

لە كۆتایی تویتەكەیدا، مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە،‌ “له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا له‌ په‌یوه‌ندیدام بۆ هەماهەنگیی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌.”

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانان: سەربازێكی ئەمریكی لە موشەكبارانەكەی هەولێر برینداربووە

بابەتی دواتر

كازمی: لێكۆڵینەوە لە موشەكبارانەكەی هەولێر بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share