بەهۆی تەقینەوەی تانکیی غازەوە لە ماوەی پێنج رۆژدا 65 کەس بوونەتە قوربانی

لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی دوو ڕووداوی تەقینەوەی تانکیی غازی LPGـەوە، 65 کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

بەپێی ئامارە فەرمییە ڕاگەیەندراوەکان لە هەردوو تەقینەوەکەی شاری سلێمانی و دهۆکدا 19 کەس گیانیان لەدەستداوە و 46 کەسیش برینداربوون.

لە ڕۆژی پێنج شەممە 17ی تشرینی دووەم لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکانی غازی LPG کە وزەی سیستمی شۆڤاژی باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی دابیندەکرد، 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 13ی دیکەش برینداربوون، سەرجەم قوربانییەکان ئەندامانی خێزانێک بوون.

درەنگانی شەوی ڕابردوو 21ی تشرینی دووەم رووداوێکی هاوشێوە لە شاری دهۆک روویدا، لە گەڕەکی گرێ باسێ لە باڵەخانەیەکدا کە بەشەناوخۆیی خوێندکاران و سەمونخانەیەکی تێدابووە تانکییەکی غاز تەقیەوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون، کە پۆلیس و خوێندکار و هاوڵاتییشیان تێدایە.

لەدوای ئەو دوو تەقینەوەیە لە راگەیەندراوێکدا پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد، کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریداوە کارکردن بە سیستمی غاز لە سەرتاسەری هەرێم ڕابگرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاندووە، “مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەریمی کوردستان فه‌رمانیکردووە هه‌موو جۆرێک له‌ کارکردن به‌ سیستمی غاز‌ رابگیرێت و نابێت به‌ هیچ جۆرێک به‌کاربهێنرێت”.

بابەتی پێشتر

دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکەی دهۆک راگەیەندرا

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی غاز مەترسییەکی جدییە و دەبێت رێکاری باشتر بۆ بەکارهێنانی دابنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی عومرە بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا نرخی رێوڕەسمی تایبەت بە عومرە بەرزدەبێتەوە…
Total
0
Share