سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا به داهاتى نه‌وتى مانگى شوبات پاره‌ى پێویست بۆ مووچه و خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌یه و به‌ڵام حكومه‌ت دابه‌شی نه‌كردووه.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “به به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنین كه نه‌ك پاره هه‌یه بۆ مووچه، به‌ڵكو پاره هه‌یه كه خزمه‌تگوزاریشی پێبكرێت”.
وتیشی، له مانگى شوباتدا 12 ملیۆن و 443 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه ڕۆژانه 444 هه‌زار به‌رمیل ده‌كات فرۆشراوه، تێكڕاى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش به 97 دۆلار بووه، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان به نۆ دۆلار كه‌متر فرۆشتوویه‌تى.
به‌وته‌ى عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، پاره‌ى داهاتى نه‌وتى مانگى ڕابردوو 912 ملیار دیناربووه له كاتێكدا مووچه 874 ملیار دینارى پێویسته، جگه له داهاتى ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كان.
ڕوونیشیكرده‌وه، بۆ مانگى ئازار كه تێكڕاى نرخى نه‌وت له 125 دۆلار كه‌متر نابێت، ته‌نها داهاتى نه‌وتى كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه 100 دۆلار له به‌رمیلێك نه‌وت ده‌مێنێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ى هیچ كۆمپانیایه‌كى بیانى تێدانیه، كه داهاته‌كه‌ى ده‌كاته 525 ملیۆن دۆلار و له كێڵگه‌كانى دیكه‌ش كه به 10 دۆلار كه‌متر ده‌فرۆشرێت، 418 ملیۆن دۆلارى لێده‌مێنێته‌وه.
بۆیه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، به‌پێی حیساباته‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تیش بێت له مانگى ئازاردا ته‌نیا داهاتى نه‌وت یه‌ك تریلیۆن و 338 ملیار دینار و 500 ملیۆن دینارى زیاتره له پاره‌ى مووچه به‌بێ داهاتى ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كان.
سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان داواشی له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد كه بۆ ئه‌م مانگه ناكرێت بیر له‌وه‌بكرێته‌وه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگه‌كانى شوبات و ئازار به‌هۆی پشوو وه دواخستنیه‌وه تێكه‌ڵ بكرێت.