قائیمقامێك و “كاربەدەستێكی ساختە” 17 ساڵ زیندانیدەكرێن

قائیمقامی سامەڕا و تۆمەتبارێكی تر كە خۆی وەك كاربەدەست ناساندبوو و پارەی لە خەڵك وەرگرتبوو، دادگاییكران و یەكەمیان بە حەوت ساڵ و دووەمیش بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووەتەوە، مەحموود خەڵەف ئەحمەد قائیمقامی قەزای سامەڕا تۆمەتباربوو بە بردنی پارە لە ئەژماری پارێزگای سەڵاحەدین و بەكارهێنانی بۆ بەرژەوەندیی خۆی.

ئاشكرایكرد، دادگای تاوانەكانی سەڵاحەدین قائیمقامی سامەڕای دادگاییكردووە و تۆمەتەكەی بەسەردا ساغبووەتەوە و سزای حەوت ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكی تردا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاشكرایكرد، تۆمەتبارێك سزادراوە كە پۆستی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقی بەكارهێناوە و خۆی وەك ئەو كاربەدەستە ناساندووە.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، تۆمەتبارەكە لای هاوڵاتییان خۆی بە بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ناساندووە و مامەڵەی لەگەڵداكردوون و پارەی لێسەندوون، بەو هۆیەوە دادگای تاوانەكانی كەرخ سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاندووە.

بابەتی پێشتر

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: به‌ داهاتى نه‌وتى مانگى ڕابردوو پاره‌ى مووچه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش هه‌یه‌

بابەتی دواتر

گۆتێرێش: کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا: گەشت بۆ عێراق مەکەن

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە هاوڵاتییەکانی ئاگاداردەکاتەوە خۆیان دووربگرن لەو ناوچانە، هەروەها داواش دەکات هیچ هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی…
Total
0
Share