لە هەولێر و سلێمانی نزیکەی سێ تۆن گۆشتی نەشیاو لە کوشتارگەکان رەتکراونەتەوە

بەمەبەستی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوە تای خوێنبەربوون کە ئێستا بە نزیکەیی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە حاڵەتی تووشبوون هەن، وەزارەتی تەندروستی رێکاری توندی گرتووەتەبەر سەبارەت بە قوربانیکردن.

بەپێی رێکارەکان لە هەرێمی کوردستان نابێت لە شوێنە نافەرمییەکان و ماڵان قوربانی بکرێت، تەنها لەو شوێنانە رێگەیان پێدەدرێت کە قائیمقامیەتی شارەکان رێگەیان پێداون.

بەپێی ئامارە بەردەستەکان، لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانەوە تا ئێستا لە هەولێر 923 کیلۆگرام گۆشت لە کوشتارگەی هەولێر لە پشکنینەکاندا دەرنەچوون و سوتێنراون.

هەروەها لە شاری سلێمانی یەک تۆن و 750 کیلۆگرام گۆشت لە کوشتارگەی شارەکە رەتکراونەتەوە و پشکنینەکانیان پاک نەبوون، بە مەبەستی لەناوبردنیش جیاکراونەتەوە و لە شوێنی تایبەت دانراون.

نەخۆشیی تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی گواستراوەی ڤایرۆسییە، لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و زیاتر لە رێگەی دەستلێدانی راستەوخۆ بە ئاژەڵی تووشبوو یان گۆشتەکەیە دەگوازرێتەوە، هەرچەندە گواستنەوەی نەخۆشییەکە خاوە بەڵام چارەسەرکردنی زۆر سەختە و بەشێکی زۆر لە تووشبووەکان گیانلەدەستدەدەن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە حەوت کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

سوید داوای لێبوردنی لە عێراق کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share