ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و باسی مووچە ناكات

تەوەرێكی كۆبوونەوەكە كاریگەریی شەڕی ئۆكرانیایە لەسەر خۆراك و گەنم لە هەرێم

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی چوار پرسەوە دەكات، بەڵام مووچەی تێدا نییە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی دەكات، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئامادەدەبن و چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن، كە ئەمانەن:

– خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 28ی شوباتی 2022 سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.

– خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری ژمارە 5 لە ڕۆژی 5ی ئاداری 2022 تایبەت بە پەسەندکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی پێداچوونەوەی ڕسوومات.

–  خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەبارەت بە لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و گەنم.

– بابەتی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵی.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە بێت، كە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە تاوتوێناكات، لەكاتێكدا تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەستیپێنەكردووە و پشووەكانی بەهارەش نزیكبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێش یاریەكەی پاریس سانجێرمان

بابەتی دواتر

قائیمقامی سلێمانی: هیچ کەمییەکی خۆراک بوونی نییە و خۆراکی تەواو لە کۆگاکاندا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share