شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر کۆبوونەوە

شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر سەبارەت بە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ هەینی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە سەردانەکەیاندا بۆ بەغداد یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر ئەنجامدا، لەلایەن ئەحمەد مەتیری سەرۆکی دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر پێشوازییان لێکرا.

شاندەکەی یەکێتی و پارتی بەسەرۆکایەتیی عیماد ئەحمەد مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدادیان کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، باس لە ئاساییکردنەوەی دۆخی نێوان لایەنەکان و هاوبەشی لەتێڕوانینەکانیان کرا بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای هەمواری یاسای بودجە لە 618 ملیار دینارەكە زیاتر بۆ هەرێم دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بابەتی ژمارەی مووچەخۆران كێشە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستناكات و دوای…
Total
0
Share