پیکابێک سووتا و شۆفێرەکەی برینداربوو

لە قەزای کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەبڵ سووتا و شۆفێرەکەی برینداربوو.

بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر(3:20)خولەکی عەسر ئاگادارکراینەوە کە ئۆتۆمبێلێکی پیکاب دەبڵ لە سەر رێگای کەلار رزگاری ئاگریگرتووە.

دەشڵێت، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بەهاوکاریی بنکەی رزگاری توانرا لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.

باس لەوەشدەکات، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو، رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کرا.

May be an image of 2 people and fire

May be an image of ambulance, fire and car

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەمڕۆ بڕیارەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت

سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت رەشنووسی بڕیاری کۆبوونەوەکەی ئاڕاستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئەمڕۆ…
Total
0
Share