بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: ڕێگرییەکان هەرچییەک بن من برا و پشتیوانتانم

لەدوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنی دەرماڵەی پشتیوانیی دارایی بۆ خوێندکاران، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، بە بڕیارەکە خۆشحاڵە و ئەوانیش بەردەوام دەبن لە پشتیگریی خوێندکاران و نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 29ی11ی2021 تا ئەمڕۆ کە دوو مانگ و پێنج ڕۆژە بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خوێندنی باڵا و بە دڵنیاییشەوە بەردەوام دەبێت”.

لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ خوێندکاراندا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، “بەڵێنی ئەوەتان پێدەدەم سەرەڕای ئەرکەکانم لە بەغداد، بە زووترین کات دەگەڕێمەوە و پێکەوە دادەنیشین و گوێبیستی داواکارییە زانستییەکانتان دەبم و لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین لەپێناو ڕیفۆرم لە خوێندن و پێشخستنی خوێندنی باڵا و  فەراھەمکردنی کەشێکی لە بارتر بۆتان، تا وەک خوێندکارێکی ئازا و ئازاد خۆتان تەرخانبکەن بۆ خوێندنەکەتان، دڵنیابن لەگەڵتانم و بەجێتان ناھێڵم، خەمی من خەمی پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پڕ زانیاری و زانستە، کە داھاتووی کۆمەڵگەکەمان بە باشترین شێوە بنیادبنێنەوە”.

ئەمە دەقی بەیاننامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی-یە بۆ خوێندکاران

خوێندکارانی ئازیز..

خۆشحاڵم کە دەرماڵەی (پشتیوانیی دارایی) خوێندکاران خەرجدەکرێت، ئەمە مافێکی ڕەواتانە و ئەرکی حکومەتە ژیانێکی باشتر بۆ ئێوە، کە نەوەی ئێستا و داھاتوون، مسۆگەر بکات.

لام ڕوونە لە چ بارودۆخێکی سەختدا دەژین و لە خەمی داھاتووتانن، چەند پەرۆشی تەواوکردنی خوێندن و چاو لە ئاسۆن بۆ داھاتووتان، ڕێگرییەکان ھەرچییەک بن من برا و پشتیوانتانم و لەگەڵتانم بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانتان و ڕەوینەوەی خەمەکانتان.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 29ی 11ی 2021 تا ئەمڕۆ کە دوو مانگ و پێنج رۆژە بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خوێندنی باڵا و بە دڵنیایشەوە بەردەوام دەبێت.

ئەوەی کردومانە و دەشیکەین مافی خۆتانە، ئەمە منەت نییە، ئێوە شایەنی ئەوەن لەوە زیاتر خزمەتبکرێن و کەشێکی لەبارترتان بۆ بڕەخسێنرێت تا لە ژینگەیەکی ئارامدا بخوێنن و گەشە بەلایەنی زانستیتان بدەن.

بەڵێنی ئەوەتان پێدەدەم سەرەڕای ئەرکەکانم لە بەغدا، بە زووترین کات دەگەڕێمەوە و پێکەوە دادەنیشین و گوێبیستی داواکارییە زانستییەکانتان دەبم و لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین لەپێناو ڕیفۆرم لە خوێندن و پێشخستنی خوێندنی باڵا و  فەراھەمکردنی کەشێکی لەبارتر بۆتان، تا وەک خوێندکارێکی ئازا و ئازاد خۆتان تەرخانبکەن بۆ خوێندنەکەتان. دڵنیابن لەگەڵتانم و بەجێتان ناھێڵم، خەمی من خەمی پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پڕ زانیاری و زانستە کە داھاتووی کۆمەڵگەکەمان بە باشترین شێوە بنیادبنێنەوە.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

3ی 2ی 2022 – بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی تەقەكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسیان بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگركردنەوە لە چیاكانی ئەزمڕ و گۆیژە قەدەغەدەكات

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی رێگریكردن لە مەترسییەكانی كەوتنەوەی ئاگر، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێكیان بۆ چیای گۆیژە و…
Total
0
Share