ماوریسۆ پۆچتینۆ ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان پێیوایە ڕووبەڕووبونەوەی ڕیاڵ مەدرید باشترین تاقیكردنەوەی ئەم وەرزەیان دەبێت و داواشی لە یاریزانەكانی كرد تا دواخولەك سەرنجیان لەسەر یارییەكەبێت.
– ئێمە دەزانین پێویستە یارییەکی بەهێز ئەنجام بدەین، سەرنجی تەواومان لەسەر یارییەكەیە
– دەبێت هەموو توانای خۆمان بخەینە گەڕ بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو
– پێویست ناكات پشت بە ئەنجامی یاریی ڕابردوو ببەستین
– دەبێت پارێزگاری لە ئەنجامی یاریی ڕابردوو بكەین
– ڕێز لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەگرین ، ناترسین ، ئێمە یاری خۆمان دەکەین
– ڕیاڵ مەدرید شێوازی یاریکردن ناگۆڕێت، ئێمە لە ڕووبەڕووبونەوەی یەكتر ناترسین،
یارییەكانی یەكترمان بینیوە، دەمانەوێت كۆنتڕۆڵی یاریگامان بەدەستەوە بێت.
– یانەكەم سەركردەی زۆری تێدایە، بەشێكی زۆری یاریزانەكان ڕاهاتون بەم جۆرە فشارانەی دەكرێنە سەریان
– ئێستاش پێموایە مێسی باشترین یاریزانی جیهانە