سکۆلز هۆشداری بە مان یونایتد دەدات: هاری کەین مەترسییە

پۆڵ سکۆڵز، ئەستێرەی دێرینی ئینگلتەرا و مانچستەر یونایتد هۆشداری بە ئیدارەی مانچستەر یونایتد دەدات لە کڕینی هاری کەین.

سکۆڵز لە شیکارییەکانیدا بە “بی تی سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “پێموایە کێشە لە تۆماری گۆڵدایە، لە ڕیزبەندیی گۆڵدا یونایتد زۆر لە دوای سیتی و ئارسناڵەوەیە.”

هەروەها دەڵێت، “پێموایە هاری کەین لە تۆتنهام زۆر دڵخۆشە، ئەگەر بیویستایە بڕوات، یەک دوو ساڵ لەمەوبەر دەچووە مان سیتی، هەموو وەرزێکیش 25 گۆڵی گرێنتی بوو، بەڵام زۆر قورسە بتوانێت لە تەمەنی 30 ساڵیدا بچێتە یانەیەکی دیکە”.

سکۆڵز دەڵێت، “بابەتی کڕینی کەین مەترسیدارە بۆ یونایتد، بەتایبەت ئەگەر هەموو هێلکەکانت بخەیتە ناو ئەو سەبەتەی ئەو یاریزانە و لەناکاو دانیاڵ لیڤی هەموو پرۆسەکە تێکبدات، ئەوکاتە هیچت دەستگیر نابێت، ئەگەر زوو مسۆگەری بکەن، نایابە، بەڵام پێموایە لە تۆتنهام دڵخۆشە.”

مانچستەر یونایتد لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 بڕیارە هەوڵ بۆ کڕینی هاری کەین بدات، کە چەندین وەرزە لە ڕیزەکانی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا بۆچوونی گۆڕاوە: هالاند هاوتای مێسی و کریستیانۆیە

بابەتی دواتر

سلێمانی... خۆپیشاندان دژ بە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانە ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share