“مێسی و نێیمار و مباپێ تەنها لەسەر کاغەز سیانەی خەونەکانن”.

ئەستێرەی دێرینی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بایرن میونشن، بیسێنتی لیزارازو ڕەخنەی توند لە سیانەی هێرشبەریی پاریس سان جێرمان دەگرێت.

ئەستێرە دێرنەکەی بایرن لە چاوپێکەوتنێکدا بە “تێلیفوت”ی ڕاگەیاندووە، “سیانەی هێرشبەری پاریس سان جێرمان (مێسی، نێیمار، مباپێ)، تەنها لەسەر کاغەز سیانەی خەونەکانن”.

هەروەها دەڵێت، “هەرگیز بەیەکەوە کارناکەن، لەگەڵ ئەوەشدا مێسی بەرامبەر مۆنتیپیلێ ئامادەنەبوو”.

لیزارازو ئاماژە بە ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان نێیمار و مباپێ دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، بەو جۆرەی ئێستا بەرچاودەکەوێت، هەرگیز ناتوانن ببنە سیانەی باشترینی جیهان.

بەپێی داتاکان، تاوەکو ئێستا مێسی و نێیمار و مباپێ، لەم وەرزەدا لە تۆمارکردنی هیچ گۆڵێکدا هاوبەش نەبوون، تەنانەت مباپێ لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوە بەرامبەر مۆنتی پیلێ ناڕەزایی دەربڕی لە کەمتەرخەمیی نێیمار و یاریکردنی بە ئاراستەی تاکەکەسی.

بابەتی پێشتر

سەمیر نەسڕی وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

مباپێ ناڕازییە و پێرێز بەڵێنی 2022 دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share