شه‌وى ڕابردوو داعش سێ هێرشی له‌ سنووری كه‌ركوك و دیاله‌ ئه‌نجامدا

شه‌وى ڕابردوو چه‌كدارانى داعش له‌ سنووری پارێزگاکانى كه‌ركوك و دیاله‌ سێ هێرشیان ئه‌نجامدا و كوژرانى دوو كه‌س و برینداربوونى چه‌ند كه‌سێكی دیکەشی لێكه‌وته‌وه‌.

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیه‌وه‌، شه‌وى ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر ماڵێک لە دەوروبەری ناحیەی قەرەتەپەى سه‌ربه‌ پارێزگای دیالە، به‌هۆیه‌وه‌ کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە کە ئەندامی یەک خێزانن و بران.

باسی له‌وه‌شكرد، چەکدارەکانی داعش دەستڕێژی گولـلەیان لەماڵەکە کردووە و دواتریش هەڵاتون.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ هه‌ر شه‌وى ڕابردوو چه‌كدارانى داعش له‌ سنووری پارێزگای کەرکوک لە گونده‌كانى مه‌نسوور حه‌فته‌غار و به‌شیر هێرشیان ئه‌نجامدا و تائێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كانى نه‌زانراون.

بابەتی پێشتر

زیلینسكى: تا كۆتایی شه‌ڕ‌ دژی ڕوسه‌كان ده‌جه‌نگین

بابەتی دواتر

هەریەکە لە ماکدۆناڵد، کۆکا کۆلا، پێپسی و ستاربەکس کارەکانیان لە ڕوسیا ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن لەبارەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕونكردنەوە دەدات

ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئاماده‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامبده‌ن و هه‌موو ئاماده‌كاریيه‌كانیشیان ته‌واوكردووه‌. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ…
Total
0
Share