مانای نووسینی ئەم هێمایە لەسەر تانك و زرێپۆشە ڕوسییەكان بزانە؟

بە ڕەنگی سپی لەسەر ئۆتۆمبێل، تانك، زرێپۆش و جلوبەرگی لایەنگرانی ڕوسیا نووسراوە

لە یەكەم ڕۆژی پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان سوپای ڕوسیا و ئۆكرانیاوە هێمایەك لەسەر تانك و زرێپۆشەكانی ڕوسیا دەبینرێت كە لە شێوەی پیتی زێت “Z”ی ئینگلیزیدا دەردەكەوێت.

هێماكە بە ڕەنگی سپی لەسەر ئۆتۆمبێل، تانك، زرێپۆش و جلوبەرگی لایەنگرانی ڕوسیا نووسراوە لە كەمترین كاتدا ئەو هێمایە بەشێوەیەكی بەرچاو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە.

بەپێی ئەو شیكردنەوانەی بۆ هێماكە لەلایەن كەسانی شارەزاوە بۆ پیتە “Z”ەكە كراوە، مەبەست لێی جیاكردنەوەی تانك و زرێپۆشە ڕوسییەكانە لە كەلوپەلە سەربازییەكانی ئۆكرانیا، چونكە زۆربەی كەرەستە سەربازییەكانیان هەمان جۆرن، لەكاتی هێرشە سەربازییەكاندا تانك و زرێپۆشە ڕوسییەكان بەو هێمایە لە تانك و زرێپۆشە ئۆكرانییەكان جیادەكرێنەوە و ناكرێنە ئامانج.

بابەتی پێشتر

زیلینسكی باس لە چارەسەری مامناوەند لەبارەی داواكارییەكانی ڕوسیاوە دەكات

بابەتی دواتر

ڕۆژی ژنان.. ئەو ئەستێرانەی سەلماندیان جێگەی ژن چێشتخانە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆریا مووشەكێكی دیكەی هەڵدا

كۆریای باكوور لانیكەم مووشەكێكی بالیستی بۆ ئاوەكانی نزیك كەناراوەكانی ڕۆژهەڵاتی هەڵدا، كە نوێترینە لە زنجیرەی تاقیكردنەوە مووشەكەكانیدا. دەستەی…
Total
0
Share