ڕۆژی ژنان.. ئەو ئەستێرانەی سەلماندیان جێگەی ژن چێشتخانە نییە

لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا، ئەستێرەکان بەرەنگاری دەستەواژەی “شوێنی تۆ لە چێشتخانەیە” دەبنەوە.

زۆرێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ دروشمی “تۆپی پێ تایبەت نییە بە پیاوان”یان بەرزکردووەتەوە، بەڵکو ژنانیش بەشدارییان لە بوارەکەدا هەبووە و هەندێکیان هاوشێوەی دیێگۆ ماراداونا و پێلێ و زینەدین زێدان و لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ئاستی ئەفسانەبوون گەیشتوون.

زۆرێکن ئەو ژنە یاریزانانەی بەهۆی توانا و بەهرە ناوازەکانیانەوە ڕێزی جیهانیان بەدەستهێناوە، شانبەشانی پیاوان بەشدارییان لەگەشەپێدانی تۆپی پێدا کردووە، سەرەڕای ئەوەش هەمان پێگە و پێزانینی پیاوانیان پێنەبەخشراوە.

ئەو ئەستێرانەی لەم ڕاپۆرتەدا ناویان هاتووە، سەلماندویانە تۆپی پێ بۆ پیاوان نییە و ژنانیش جێگەیان چێشتخانە نییە.

 

مارتا ڤیێرا دا سیلڤا – بەرازیل

ئەفسانەکەی بەرازیل، لەیانەی سێنترۆ سپۆرتیڤۆ ئالاگانۆوە دەرکەوت، دواتر بۆ ماوەی دوو وەرز چووە ڕیزەکانی ڤاسکۆ دا گاما و لە 16 یاریدا دوو گۆڵی تۆمار کرد، پاشان چووە یانەی سانتا کروز و لە 36 یاریدا بەشداریکرد و 16 گۆڵی تۆمارکرد.

پیشەییبوونی مارتا لە یانەی ئومیای سویدی-یەوە دەستیپێکرد، لە ماوەی چوار ساڵدا لە 103 یاریدا 210 گۆڵی تۆمارکرد، چوار جار ناسناوی خوولی ناوخۆیی سویدی لەساڵانی (2005، 2006، 2007، 2008) چنییەوە.

ڕێڕەوی وەرزشیی مارتا بەردەوامبوو، تاوەکو لەساڵی 2014 بۆ یانەی ترێسۆی سویدی یاریکرد، لە 38 یاریدا 27 گۆڵی تۆمارکرد و ناسناوی خولی تۆپی پێی سویدی بەدەست هێنا، دواتر بۆ ماوەی سێ وەرز لە یانەی ڕۆزینگارد یاریکرد و بە تۆمارکردنی 23 گۆڵ، ناسناوی خوولی سویدی بەدەستهێنایەوە.

https://www.youtube.com/watch?v=B90RFcvz6FI

ساڵی 2017 ئەزموونێکی نوێی لە یانەی ئۆرلاندۆ لە خوولی ئەمریکا تاقیکردەوە.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، مارتا لە ساڵی 2002ەوە بۆ بەرازیل یاریکردووە، زیاتر لە 100 ڕووبەڕووبوونەوەی بەدرێسی سیلیساوەوە ئەنجامداوە و 105 گۆڵی تۆمارکردووە.

هەروەها هۆکارێک بووە بۆ گەیشتنی بەرازیل به یاریی کۆتایی جامی جیهانیی 2007، میدالیای زیویی لە ئۆڵیمپیادی هاوینەی 2004 و 2008ی لەملکردووە، خەڵاتی باشترین یاریزانی جامی جیهانی 2007 و پێنج جار باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێناوە. (2006، 2007، 2008، 2009، 2010).

 

میا هام – ئەمریکا

یەکێکی تر لەباشترین ئەفسانەکانی تۆپی پێ لەمێژوودا، میا هام-ی ئەمریکییە کە لە ساڵی 1989 وەک پیشەگەرێک لە یانەی لەیک برادۆک بروینس دەستبەکاربووە، 95 یاریکردووە و 103 گۆڵی تۆمارکردووە.

ساڵی 2001 ئەفسانەکەی ئەمریکا پەیوەندی بەیانەی واشنتنەوە کردووە، لە 49 یاریدا نوێنەرایەتی یانەکەی کرد و 25 گۆڵی تۆمارکرد.

لەسەر ئاستی نێودەەڵەتی، لە 275 یاریدا 158 گۆڵی تۆمارکردووە و دوو جار جامی مۆندیالی بەرزکردووەتەوە (1991، 1999)، میدالیای ئاڵتونیی لە ئۆڵیمپیادی 1996 و 2004 و میدالیای زیویی لە ساڵی 2000دا بەدەستهێناوە.

 

کریستین سینکلێر

یاریزانی هێڵی ناوەندی کەنەدا، کریستین سینکلێر بەناوبانگترین یاریزانی مێژوویی تۆپی پێیە، کە زۆرترین گۆڵی لەسەر ئاستی بۆنە نێودەوڵەتییەکان تۆمارکردووە (296 یاری، 186 گۆڵ).

ساڵی 2022 بۆ ماوەی ساڵێک لە یانەی ڤانکۆڤەر بریکەرس یاریکرد، بە 10 یاری 9 گۆڵی تۆمارکرد، ساڵی 2006 پەیوەندی بە یانەی ڤانکوڤەر وایتکاپزەوە کردووە، لە دوو وەرزەدا 10 گۆڵی لە 21 یاریدا تۆمارکردووە، دواتر بۆ یانەی گۆڵد پرایدی ئەمریکی یاریکردووە، وەرزی 2009-2010 توانیویەتی 40 یاریبکات و 16 گۆڵی تۆمارکردووە.

لەئێستادا تەمەنی 38 ساڵە و بۆ یانەی پۆرتلاند سۆرنز یاریدەکات.

 

سۆن وین – چینی

ئەفسانەی تۆپی پێی چین، سون وێن لە یانەی شەنگەهای لە چین یاریکردووە، هەروەها ئەزمونی ساڵێکی لە خوولی ئەمریکا بەدرێسی یانەی ئاتالانتا تاقیکردووەتەوە.

واین لەئێستادا 48 ساڵە، لەنێوان ساڵانی 1990 بۆ 2006 لە 163 یاریی نێودەوڵەتیدا بەشداریکردووە، 106 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی چین تۆمارکردووە.

ئەفسانەکە هۆکاربووە بۆ گەیشتنی تیمی وڵاتەکەی بە ئۆڵیمپیادی ئەتلانتای 1996، لە جامی جیهانیی 1999 پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، هەروەها خەڵاتی یاریزانی سەدەی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە پێبەخشراوە.

بابەتی پێشتر

مانای نووسینی ئەم هێمایە لەسەر تانك و زرێپۆشە ڕوسییەكان بزانە؟

بابەتی دواتر

میلان بۆندیکی هاوینەی یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید پێنجه‌م جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی “چامپیۆنزلیگ” و ئینتراخت فرانکفۆرتی پاڵه‌وانی “یوروپا لیگ” ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا-یان ئه‌نجامدا، یانه‌ی شاهانه‌…
Total
0
Share