كۆریا مووشەكێكی دیكەی هەڵدا

كۆریای باكوور لانیكەم مووشەكێكی بالیستی بۆ ئاوەكانی نزیك كەناراوەكانی ڕۆژهەڵاتی هەڵدا، كە نوێترینە لە زنجیرەی تاقیكردنەوە مووشەكەكانیدا.

دەستەی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ كۆریای باكوور لانیكەم مووشەكێكی لە ئاوەكانی ڕۆژهەڵات هەڵداوە، وەك ئاماژەیەك بۆ دەریای ژاپۆن.

كۆریای باكوور، یەكێك لە وڵاتە سەربازییەكانی جیهان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندین تاقیكردنەوەی سەربازیی ئەنجامداوە، لەنێویشاندا دەیان مووشەكی بالیستی بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن.

بیۆنگ یانگ لەمساڵدا هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ باشكردنی بەرنامە مووشەكییەكانی سەرەڕای سزا ئابورییە قورسەكانی سەری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان: لەئێستاوە ئاگربەست دەستپێدەکات

سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایدەگەیەنێت، لەئێستاوە ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران دەستپێدەکات. شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند، “بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم، کە…
Total
0
Share