توێژینەوەیەک مەترسی لەسەر سییەکانی زەوی دەخاتەڕوو

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن گەیشتوونەتە “خاڵی گۆڕان”، دەکرێت لە چەند دەیەیەکدا زیاتر لە نیوەیان بگۆڕێن بۆ دارستانی ساڤانا هاوشێوەی ئەوەی لە ئەفریقا هەیە.

توێژەران لەبارەی دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆنەوە مەترسیی دەخەنەڕوو و دەڵێن، سێ لە چوار گەورەترین دارستانە باراناوییەکانی جیهان کە ڕێگری لە وشکبوونەوە دەکەن، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر دروستبووە.

لەناوچوونی ئەو دارستانانە بە واتای دەرچوونی ملیاران تۆن لە دووانە ئۆکسیدی کاربۆنە بۆناو ئاووهەوا، ئەوەش توانای هەسارەکە لە پاکبوونەوە و دابینکردنی پێداویستییە سروشتییەکان لاوازدەکات، هەروەها پاڵنەرێکە بۆ خێراکردنی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا.

زانایانی زانکۆی ئیکستەر دەڵێن، نازانن ئەو کاتە کەیە کە دارستانەکان دەگەنە “خاڵی گۆڕان”، بەڵام ئەوەی ڕوونە کردەکە دەستیپێکردووە، پێشبینیدەکەن کە لە چەند دەیەی داهاتوودا گۆڕانکارییەکە بەتەواوی ڕووبدات و نزیکەی 50%ی دارستانەکان بگۆڕێن. ئاماژەشیان بەوە کردووە، نزیکەی 20%ی تەواوی دارستانەکانی ئەمازۆن لەناوچوون، بە بەراورد بە ماوەی بەر لە سەردەمی پیشەسازی، کە هۆکاری چالاکییەکانی مرۆڤ وەک بڕینەوەی درەختەکان و بەکارهێنانی بۆ کشتوکاڵ پاڵنەرە سەرەکییەکانین.

کریس بۆڵتن لە زانکۆی ئیکستەر دەڵێت، “زیانێکی زۆر بەدیدەکەین لە دارستانەکانی ئەمازۆن، لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا ڕوویانداوە”.

مەترسیی زانایان لەوەیە، ئەگەر دۆخی دارستانەکان بەمجۆرە بەردەوامبێت لە چەند نەوەیەکی داهاتوودا هیچ شوێنێک بەناوی دارستانی ئەمازۆن بوونی نامێنێت.

بابەتی پێشتر

نیشانەشكێنێكی دەستەبژێری كەنەدا لە ئۆكرانیا خۆبەخشانە دەجەنگێت

بابەتی دواتر

زیلینسكی باس لە چارەسەری مامناوەند لەبارەی داواكارییەكانی ڕوسیاوە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share