نیشانەشكێنێكی دەستەبژێری كەنەدا لە ئۆكرانیا خۆبەخشانە دەجەنگێت

نیشانەشكێنێكی كەنەدی ڕووی لە ئۆكرانیا كردووە بەمەبەستی بەرگریكردن لەو وڵاتە و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی ڕوسیا.

“واڵی” ناسناوی نیشانەشكێنەكەیە كە خەڵكی كانتۆنی كیبكی كەنەدایە، یەكێكە لە نیشانەشكێنە دەستەبژێرەكانی كەنەدا و پێشتر لە ڕیزەكانی ئەو هێزەی وڵاتەكەیدا خزمەتیكردووە.

بەپێی سەرچاوەكان، “واڵی” چوارشەممەی ڕابردوو لە كەنەداوە گەیشتووەتە ئۆكرانیا و خۆبەخشانە هاوسەنگەری سەربازانی ئۆكرانی شەڕی ڕوسیا دەكات.

چوونی نیشانەشكێنەكەی كەنەدا بۆ ئۆكرانیا، هاوكاتە لەگەڵ چوونی ژمارەیەك سەربازی كەنەدی بۆ ئەو وڵاتە و ناردنی چەك و تەقەمەنی و مووشەكی دژەتانك و پێداویستیی سەربازیی دیكە لەلایەن كەنەداوە بۆ ئۆكرانیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشمان بۆسەر تاران دەستپێکرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر تاران دەستپێکردووە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share