چوار هۆكاری پیسبوونی ژینگەی عێراق دیاریدەكرێت

وەزارەتی ژینگە چوار هۆكاری پیسبوونی هەوا لە عێراق دیاریدەكات و هەوڵەكانیشی بۆ دەركردنی یاسای گونجاو لەگەڵ رێككەوتنی پاریس ئاشكرادەكات.

عیسا فەیاز، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، پیسبوونی هەوا لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێك لەوانە، دەردانی ژەهرێكی زۆر لە پارێزگا نەوتییەكان بەهۆی دەرهێنانی نەوتەوە. و وتی، “وەزارەتی نەوت پڕۆژەی وەبەرهێنانی بۆ غازی یاوەری نەوت هەیە، كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ژەهراویبوون بەشێوەیەكی بەرچاو”.

فەیاز وتیشی، “هۆكارێكی دیكەی پیسبوون ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێلە كە لە وڵاتدا هەیە، بەهۆی ئەوەی عێراق گرفتی كەمیی هۆكاری گواستنەوەی گشتی هەیە، سەرەڕای بەكارنەهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، هەروەها پابەندنەبوونی هەندێك لە كارگەكان و نزیكییان لە شارەكانەوە، هەروەها كشانی شارەكان بەرەو نزیكی كارگەكان”.

دیارترین هۆكارەكان بوونی گرفتە لە یاسای ژینگە، چونكە یاساكە باسی لە باری ژینگەیی نەكردووە، دووریی نێوان كارگەیەك و ئەوی دیكەی دیارینەكردووە، بۆیە زۆرێك لە كارگەكان نزیكن لە یەكتر، بەرپرسەكەی وەزارەتی ژینگە ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتەكەیان دەیەوێت گۆڕانكاری بەسەر یاساكاندا بهێنێت، كار لەسەر داڕشتنی ئەو یاسایانە دەكات كە گونجاون لەگەڵ رێككەوتنی پاریس بۆ گۆڕانی ئاووهەوا و دووپاتیشیكردەوە، حكومەتی عێراق جدییە لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا.

بابەتی پێشتر

وەزیری كار: كرێكارانی بیانی بیمە و خانەنشینی دەیانگرێتەوە

بابەتی دواتر

هۆكاری سووتانی تانكەر و بازگەكە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share