وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا هانا بۆ خاوەن درۆنەکان دەبات

وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا داوای لەو هاووڵاتییانەی کیێڤ کرد کە خاوەنی درۆنن، بە قەرز درۆنەکانیان بدەن بە سوپا، تاکو بەکاریانبهێنن بۆ چاودێریکردنی شارەکە.

ئەم هەڵمەتەی بەشداریپێکردنی “درۆنەوانەکان” خاوەن درۆنەکان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیادا، لە دوای پۆستێکی هەفتەی پێشووتری سوپای ئۆکرانییەوە بوو لە فەیسبووک، کە تیایدا هاتبوو، “لەم سەرەوەختی جەنگەدا، کیێڤ پێویستی بە ئێوە و درۆنەکانتانە”.

وادیارە سوپای ئۆکرانی سوودێكی باشی لە درۆنەکان وەرگرتووە، چونکە هەر لە چەند ڕۆژی پێشوودا و بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی، ئۆكرانیا لە ڕێی شەڕکردنەوە بە درۆن “خەریکە ڕێساکانی یارییەکە دەگۆڕێت”.

ئەمەش لە پاش ئەو سەرکەوتنەوە بوو درۆنەکانی ناسراو بە “پەنیشەر”، لە بەرەنگاربوونەوەی پەلاماردانی ڕوسیادا تۆماریان کرد، کە جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بچووکی ئۆکرانیین و توانای هەڵگرتنی سێ کیلۆگرام تەقەمەنییان هەیە و دەکرێت تا 30 میل لەودیو هێڵەکانی دژمنەوە، لە ئامانجەکانیان بدەن.

بابەتی پێشتر

گۆڕانكاری لە مووچەی زیاتر لە پێنج هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە دەكرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسێک یاریی نێوان ڕیاڵ و پاریس بەڕێوەدەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: ئۆكرانییە نەتەوەپەرستەكان هەوڵی ئاگركەوتنەوەیان لە “زاپۆریژیا” دا

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، “نەتەوەپەرستە ئۆكرانییەكان” بە هەوڵی ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”ی ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، وێستگەكە لەژێر…
Total
0
Share