لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزاندا چەند عەمرەکار چوونەتە سعودیە؟

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی سعودیە لە 10 رۆژی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی 7 ملیۆن و 500 هەزار عەمرەکار سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.

ساڵح رەشید سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی شاهانەی مەککە ئاشکرایکردووە، “لە 10 رۆژی رابردوودا زیاتر لە حەوت ملیۆن و 400 هەزار کەس سەردانی مزگەوتی حەرەمییان کردووە بۆ ئەنجامدانی عومرە”.

ئاماژەی بە ئەوەش داوە: “عومرەکاران خزمەتگوزارییەکان پێباشە و خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە وێنەی نییە لە هیچ وڵاتێکی دیکەی جیهاندا”.

بۆ رەمەزانی ئەمساڵ وەزارەتی حەج و عەمرەی وڵاتی سعودیە هەر لە سەرەتاوە رایگەیاند، هیچ کەسێک چ لە ناو وڵات و چ لە دەرەوەی سعودیە مافی ئەوەی نییە یەک عەمرە زیاتر ئەنجامبدات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە تاوەکو زۆرترین ژمارەی موسڵمانان بتوانن لە مانگی رەمەزاندا عەمرە بکەن.

بابەتی پێشتر

جەمسەرەکانی فاینەڵی پاڵەوانێتی مەیامی دەرکەوتن

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید چۆن خۆی نوێ دەکاتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share