قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییان و ئاژەڵدۆستان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە سکاڵایان کرد کە سەگێکی جۆری ‘مەڵتیس’ لە ژینگەیەکی نالەباردا ڕاگیراوە، بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی بەهانای سەگەکەوە چوون.
شۆرش کەمال، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سێمانی ڕایگەیاند، “لەرێگای تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و ئاژەڵدۆستانى شارى سلێمانییەوە لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار کراوەتەوە لە هه‌بونی سەگێکى جۆری (مەڵتیس) له یەکێک لە سەیرانگاکان، کە لە ژینگە و تەندروستییەکى خراپ‌دا بوە و شوێنى مانەوەکەى شیاوى جۆرى ئاژەڵەکە نەبووە”.
وتوشیەتی، “دواى به‌دواداچونی لیژنەی باڵا و سەدانكردنی شوێنەکە ده‌ركه‌وت، سەگەکە له بارودۆخێكی زۆر خراپدایه و ته‌نانه‌ت به‌پێی پێویست خواردنی ڕۆژانەى تەندروستى بۆ دابینه‌كراوه، لە کاتێکدا ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵه ماڵییه و له‌ناو ماڵدا به‌خێوده‌كرێت و بۆ ژیان ژینگەى تایبەتى پێویستە”.
ئەو بەرپرسەی ڤێتێرنەری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێویسته ئه‌و كه‌سانەی ئاژه‌ڵی جوانی له‌ماڵه‌كانیاندا به‌خێوده‌كه‌ن، زوزو پشكنینان بۆ ئه‌نجام بدەن تا دڵنیابنه‌وه كه هه‌ڵگری ڤایرۆس و نه‌خۆشی نین و لە ئێستادا لیژنه‌كه خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه ده‌ستبه‌جێ ئاژه‌ڵه‌كه لەو ژینگە نەشیاوە بباته‌وه دەرەوە و لە ماڵەکەى خۆیدا بە شێوازێکى تەندروست و شیاو بەخێوى بکات”.