یارییەك دەگۆڕێت بۆ كارەسات.. ڕۆبۆتێك هێرشێدەكاتەسەر منداڵێك و پەنجەی دەشكێنێت

لە دیمەنێكی نامۆی هاوشێوەی فیلمە زانستییەكان، یارییەكی شەترەنج لەنێوان منداڵ و ڕۆبۆتێك گۆڕدرا بۆ كارەسات، بەهۆی هێرشی پێشبینینەكراوی ڕۆبۆتەكە بۆسەر منداڵێك كە یەكێكە لە لێهاتووەكانی یاریی شەترەنج.

بەپێی میدیاكانی ڕوسیا، ڕۆبۆتەكە بەرامبەر منداڵێكی بچووكی كەمتر لە حەوت ساڵ یاری دەكرد، لەناكاو لە جوڵەیەكی خێرادا پەنجەی منداڵەكەی گرت و شكاندی. لەمیانەی یاری پاڵەوانێتیی كراوەی مۆسكۆ كە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچوو.

پاش ڕووداوەكە سێرگی لازاریف سەرۆكی یەكێتیی شەترەنج لە مۆسكۆ ڕایگەیاند، ڕۆبۆتەكە پەنجەی منداڵەكەی شكاندووە. ئەوەشی وت، ڕۆبۆتەكە پێشتر چەندین یاریی شەترەنج-ی كردووە بەبێ كێشەی هاوشێوە.

دیمەنێكی ڤیدیۆیی ساتی ڕووداوەكە نیشاندەدات كاتێك بۆ چەند چركەیەك پەنجەی منداڵەكە دەگرێت، بەر لەوەی چەند كەسێك خۆیانی پێبگەیەنن و منداڵەكە لە چنگی ڕۆبۆتەكە دەربازبكەن.

https://www.youtube.com/watch?time_continue=12&v=eU-Af45GctA&feature=emb_logo

سێرگی سماگین جێگری سەرۆكی یەكێتیی شەترەنجی ڕوسیا وتی، منداڵەكە پێشێلی یاساكانی یارییەكەی كردووە و چاوەڕێی نەكردووە تا ڕۆبۆتەكە جوڵەكەی لە یارییەكەدا كۆتایی پێبێنێت، ئەمەش وایكردووە ئامێرەكە بەشێوەیەكی نامۆ و چاوەڕواننەكراو هەڵسوكەوت بكات.

بەڵام بەرپرسان دووپاتیانكردەوە منداڵەكە، كە بە یەكێك لە باشترین 30 یاریزانی شەترەنجی خوار تەمەن 10 ساڵی ڕوسی دادەنرێت، ڕۆژی دواتر گەڕاوەتەوە بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتییەكەدا.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوەكەی دهۆك دەكەین

بابەتی دواتر

خواردنەوەی "مەی"ـی ساختە 28 كەسی كوشت و 60 كەس نەخۆشكەوتوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share