زیادەڕەوی لە خواردنی ڤیتامین С ئەم زیانانەی هەیە

پزیشكێكی پسپۆڕ دەڵێت، زیاد خواردنی ڤیتامین С دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا.

ئەلێكسی ڤۆدۆفۆزۆڤ، پزیشكی پسپۆڕی بواری ژەهراویبوون دەڵێت، كاریگەرییە لاوەكییەكانی خواردنی ڤیتامین С زۆر لاوازە، بەڵام لەباری دیاریكراودا، لە زۆر خواردنی ڤیتامینەكەدا، كاریگەریی بێزاركەری دەبێت.

ئەو دەڵێت، “بەرزترین رێژەی وەرگرتنی ئەم ڤیتامینە بەپێی پێوەرە نوێیەكان 2000 میلیگرام (دوو گرام)ە لە رۆژێكدا. خواردنی زیاتر لەم بڕە رەنگە ببێتەهۆی هێڵنجدان و سكچوون. لەگەڵ ئەوەشدا لەكاتی خواردنی ڤیتامین С بۆ ماوەیەكی درێژ رەنگە ببێتەهۆی گۆڕینی ئاستی ترشیی میز، ئەمەش مەترسیی دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا بەتایبەت لای پیاوان دروستدەكات”.

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەشدەكات، كەمیی ڤیتامینەكە لە جەستەدا دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی، لەوانەش كێشە لە پوك، ددان كەوتن و درەنگ ساڕێژبوونەوەی برین بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كۆلاجین.

پزیشكان رێنمایی دەكەن بە خواردنی 50-110 میلیگرام ڤیتامین С لە رۆژێكدا. بەهۆی ئەوەی ئەم بڕە دەتوانێت كاریگەرییە خراپەكانی كەمبوون یان زیادبوونی لە جەستەدا تێپەڕێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە و هۆکارەکەشی پیسبوونی ژینگەیە. د. یاد…
زیاتر ببینە

كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریی ھەرێم ڕایگەیاند، كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ئەمساڵ ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد و لە پشووەکانی…
Total
0
Share