بەرهەم ساڵح و لاهور شیخ جەنگی لە بەغداد کۆبوونەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦ی تشرینی دووەم سەرۆککۆماری عێراق و هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە و چەند تەوەرێکیان لەبارەی دۆخی ئابوری و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانەوە تاوتوێکراوە.

 

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، ”  بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تشرینی دووەم، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەبارەت بە دوا گۆرانکارییە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی کوردستان و عێراق گفتوگۆکرا.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەشهاتووە، ” لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی ھەمەھانگی نێوان  لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەراندنی ئەو دۆخە نەخوازراوەی ھاتووەتە ئاراوە، لە رێگای دیاڵۆگی جددی و لێکگەیشتنی ھاوبەش بە ئاڕاستەی کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان لە بەرژەوەندی خەڵک و ھێنانەکایەوەی سەقامگیری ئاسایش و ئابووری و خۆشگوزاری بۆ سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق، بەتایبەتی ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵکی خۆراگری کوردستان”.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، ” لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆرکرا لە بارەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەو مەبەستە بەگرنگییەوە جەختیکرایەوە لە گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و کۆتایی ھێنان بەو دۆسێیە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، بە تایبەتی تر پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک ھاووڵاتیانی دیکەی عێراق بێ جیاوازی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین لێدوانی تەندروستیی عێراق لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینیەکان دەکەن بە مەبەستی زانینی ھۆکاری زیادبوونی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک…
Total
0
Share