بە ڤیدیۆ.. ئاگر لە کامپێکی ئاوارەکان لە زاخۆ كەوتەوە و سێ خێوەت سووتان

بەهۆی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە كامپی چەم مشکوی ئاوارەكانی شنگال لە قەزای زاخۆ، سێ خێوەت سووتان.

پەیامنێرمان لە پارێزگای دهۆک گواستییەوە، ئەمشەو ئاگر لە کامپی چەم مشکوی ئاوارەکان لە زاخۆ کەوتەوە كە شوێنی نیشتەجێبوونی بەشێك لە ئاوارەكانی شنگالە.

دڵشاد هیمۆ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك ئاشكرایكرد، بەهۆی ڕووداوەكەوە سێ خێوەت بە تەواوی سووتاون.

بەپێی زانیارییەکان لە ئاگرکەوتنەوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی زۆری ماددی بە بەشێك لە هاوڵاتییانی ناو كامپەكە گەیاندووە.

لە ماوەی مانگێکدا ئەمە سێیەم جارە ئاگر لە کامپەکانی ئاوارەکانی شنگال لە سنووری پارێزگای دهۆک دەکەوێتەوە و پێشتر بەهۆی یەكێك لەو ڕووداوانەوە منداڵێک گیانی لەدەستدابوو.

بابەتی پێشتر

لێكۆڵینەوەیەك: خۆت دووربگرە لە بەكارهێنانی ڤیتامین "E" بەشێوەی حەب

بابەتی دواتر

نه‌وت 129 دۆلارى تێپه‌ڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێکخراوی کوردستان وۆچ، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامڤەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تێیدا باس…
Total
0
Share