(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئیڵچی تۆمارکرد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیڵچی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ئیڵچی له‌ یاریگای مانوێل مارتینێز ڤالێرۆ میوانداریی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ بلاوگرانا له‌ خوله‌که‌کانی 60، 84 له‌لایه‌ن فیران تۆرێس و مێمفیس دیپایه‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی ئیڵچی له‌ خوله‌کی 44 له‌لایه‌ن ڤیدێل چاڤێزه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 48 خاڵ، به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگاوه‌ بۆ پله‌ی سێیه‌م سه‌رکه‌وت، له‌به‌رامبه‌ردا ئیڵچی به‌ 29 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 14دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

هێزەكانی پێشمەرگە هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان لە سنووری گەرمیان دەستپێكرد

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە سزاكانی بەشداربووان لە پێوەری ئاو ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share