عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: تائێستا هه‌زاران كه‌س مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌ نایاسایی وه‌رده‌گرن

په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ وه‌زیر، بریكاری وه‌زیر و پله‌ی باڵای سه‌ربازی خانه‌نشینكراون به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا هیچی ڕانه‌گیراوه‌.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتارى كوردستان له‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی كه‌ له‌ هه‌ژمارى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت، “به‌دواداچونم كردووه‌ بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای چاكسازیی كه‌ له‌سه‌ر كاغه‌ز شتی باشه‌، به‌ڵام ساڵێك و هه‌شت مانگه‌ یاساكه‌ كه‌وتووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتیان، كه‌ موچه‌ی خانه‌نشینی نایاسایی وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و ڕاوێژكار ڕاده‌گیرێت، كه‌چی تا ئێستا مووچه‌ی هیچ كه‌س له‌وانه‌ی كه‌ به‌ نایاسایی خانه‌نشینكراون ڕانه‌گیراوه‌”.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، “تا ئێستا مووچه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ به‌ وه‌زیر، بریكاری وه‌زیر و پله‌ی سه‌ربازی باڵا خانه‌نشینكراون هیچی ڕانه‌گیراوه‌، هه‌روه‌ها به‌پێی یاساكه‌ ده‌بوو پاسه‌وانی ڕێكبخرێته‌وه‌، دوای ساڵێك و هه‌شت مانگ تا ئێستا به‌رپرس هه‌یه‌ فه‌وج و سریه‌ی هه‌یه‌”.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح جه‌ختیشی كرده‌وه‌، “زیاتر له‌ هه‌شت مانگه‌ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ جیاكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ نایاسایی به‌ پله‌ی وه‌زیر، بریكاری وه‌زیری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ڕاوێژكار خانه‌نشینكراون، به‌ڵام هیچكام له‌ مووچه‌كانیان ڕانه‌گیراوه‌ تا ڕاستاندنی بۆ بكرێت، ئه‌وانه‌شی كه‌ به‌ نایاسایی به‌ پله‌ی سه‌ربازی خانه‌نشینكراون ڕانه‌گیراوه‌، ته‌نانه‌ت فایله‌كانی هێزه‌كانی 70 و 80 كه‌ هه‌زاران نایاسایی تیادایه‌ تا ئێستا چاكسازی تیا نه‌كراوه”‌.

له‌باره‌ی قه‌رزی سه‌ر بازرگانه‌كانیش، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتی، “زیاتر له‌ 904 ملیار دینار قه‌رز لای بازرگانه‌كانه‌ تا ئێستا وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه‌، ته‌نها نزیكه‌ی 10 ملیار دینار وه‌رگیراوه‌ته‌وه”.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ئۆلیگاریشی چییە و چۆن دەستیان بە توانا سیاسی و داراییەكانی پوتینەوە گرتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری هەرێم: ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن

کەرتی راگەیاندنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە…
Total
0
Share