لە قەڵادزێ کەسێک دەستگیرکرا وێنەی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و پارەی لێوەرگرتووە

پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە وێنەی نەشیاوی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و لەبەرامبەر پارەدا سڕیوییەتیەوە، دوای دەستگیرکردنیشی دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، کچێک بەناوی (ن. ح)، لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر سکاڵای لەسەر کەسێک تۆمارکردووە و بەپێی وتەی سکاڵاکەرەکە، “تۆمەتبارەکە وێنەی نەشیاوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارەدا وێنەکانی سڕیوەتەوە”.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارەکە کە ناوی (هـ . ع)ـە دەستگیرکراوە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

لەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، دەستگیراوە بەسەر بڕێک پارەدا کە لە کچەکەی وەرگرتبوو، ئێستا تۆمەتبارەکە بە پێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پشتیوانیی مەکتەبى سکرتارییەتی مام جەلال بۆ دە‌زگای چاپ و پەخشی سە‌ردە‌م دووپاتدەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی دوای دەست بەکاربوونی وەکو سەرپەرشتیاری مەکتەبى سکرتارییەتی سە‌رۆك مام جەلال، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ دەزگای چاپ…
Total
0
Share