(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ چوارینه‌ ڕیاڵ سۆسیدادی تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ سۆسیداد تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ڕیاڵ سۆسیدادی باسکی کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ئه‌نچلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ مێره‌نگی له‌ خوله‌که‌کانی 40، 43، 76، 79 له‌لایه‌ن ئیدواردۆ کاماڤینگا، لوکا مۆدریچ، که‌ریم بنزیمه (لێدانی سزا)‌، مارکۆ ئاسینسیۆوه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی سۆسیدادیش له‌ خوله‌کی 10 به‌لێدانی سزا له‌لایه‌ن میکێل ئۆیارزاباله‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 63 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا به‌رده‌وامبوو، له‌به‌رامبه‌ردا ڕیاڵ سۆسیداد به‌ 44 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی شه‌شيمدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر: پێویستە خەڵک لە ئازادیی تەواوەتیدا بژین و لەڕووی ئابورییەوە هەست بە دڵنیایی بکەن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) نیس بۆ سێیه‌م جار له‌م وه‌رزه‌دا پاریسی دووچاری دۆڕاندن کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆلاس و لیۆن جیابوونەوە

جان میشێل ئۆلاس، سەرۆکی یانەی لیۆن دەستیلەکارکێشایەوە  و ملیاردێرێکی ئەمریکی جێگەی گرتەوە. لەو بارەیەوە یانەی لیۆن ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە،…
Total
0
Share