ڕاڤیتزانی دوای کاسانۆ هێرشدەکاتە سەر یوڤی و کریستیانۆ

ڕاڤیتزانی ڕۆژنامەنوس پێی وایە کریستیانۆ یەکێکە لە هۆکارەکانی شکستی یوڤانتۆس

ڕۆژنامەنوسی ناوداری ئیتاڵیا، فابیۆ ڕاڤیتزانی هێرشدەکاتە سەر ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس و کڕینی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە یەکێک لە هەڵەکان ناودەبات.

شەوی ڕابردوو یانەی یوڤانتۆس بە ئەنجامی گۆڵێک یەکسانبوونی بەرانبەر هیلاس ڤیرۆنا تۆمارکرد، بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە لە پێگەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ جێگیربوون، هەموو ئەمانەش دوای ئەوەی کاسانۆی ئەستێرەی دێرینی ئیتاڵیا هێرشیکردە سەر یانەکە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بە هۆکاری دابەزینی ئاستی یانەکە ناوزەند کرد.

کوڕانی خانمە پیرەکە سەرکەوتوو نەبوون لە دروستکردنی فشار لەسەر میلانی دووەمی ڕیزبەندی کە جیاوازی نێوانیان سێ خاڵە، لەلایەکی دیکەوە ئینتەرمیلان بە جیاوازی شەش خاڵ پلەی یەکەمی ڕیزبەندی گرتووە.

سەرەڕای ئەوەی کریستیانۆ تۆمارکەری تاکە گۆڵی یاری نێوان یانەکەیی و هیلاس ڤیرۆنا بوو، بەڵام ڕۆژنامەنوسێکی ناوداری ئیتاڵیا پێی وایە هێشتا کاریگەری دروستنەکردووە.

ڕاڤیتزانی پێی وایە یوڤانتۆس پێویستی بە گەڕاندنەوەی ئالێگرییە

فابیۆ ڕاڤیتزانی بە ماڵپەڕی کالچیۆ میرکاتۆی ڕاگەیاندووە، ” دابەزینی ئاستی یوڤانتۆس بابەتێکی دەروونییە، بەڵام سێ هۆکار لە پشت ئەم دابەزینەوە بوون، پڕۆسەی کڕینی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە، هەروەها ڕۆیشتنی جوسێپی ماروتای بەڕێوبەری وەرزشیی دووان لە هۆکارەکان بوون”.

بەبۆچوونی ڕۆژنامەنوسە ناودارەکەی ئیتاڵیا، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی شکستی یوڤانتۆس دوورخستنەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەر بووە و داوادەکات ئیدارەی یانە ئەندریا پێرلۆ لە پۆستەکەی دووربخاتەوە و دووبارە ئالێگری بگەڕێنێتەوە کە لە ئێستادا بێکارە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا یەكەم مانگی دەستكرد بۆ چاودێری ئاووهەوای جەمسەری باكوور هەڵدەدات

بابەتی دواتر

مەلا عەلی کەڵەک: چەندینجار دوعام بۆ مەریوان هەڵەبجەیی کردووە بچێتە بەهەشتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share