سەرکێشی ناکەن.. پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینی مباپێ و هالاند ئاشکرابوو

ڕیاڵ مەدرید بە پلان هەوڵ بۆ هالاند و مباپێ دەکات و پارەی خەیاڵی بەکارناخات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی خواستی لەسەر هەردوو یاریزان، کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاندە و لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 هەوڵ بۆ گواستنەوەیان دەدرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی کەوتووە، ئیدارەی شاهانە بە سەرکردایەتی فلۆرنتینۆ پێرێز لە هاوینی 2021 هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی مباپێ و هالاند دەستپێدەکات، بەڵام بە هیچ شێوەیەک هەنگاوی شێتانە نانێن و تەواوی هەوڵەکانیان پلان بۆداڕێژراو دەبێت.

پاڵپشت بە زانیاریەکانی ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسی، مباپێ لە هاوینی 2021 نرخی دەگاتە 200 ملیۆن یورۆ و موچەی ساڵانەی 30 ملیۆن، ئەم نرخەش ئەگەر لەگەڵ نرخی هالاند کۆبکرێتەوە دەگاتە 300 ملیۆن، لە کاتێکدا پێرێز و هاوەڵانی بۆ نوێکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ 575 ملیۆنیان بۆ ماوەی 30 ساڵ و بە زیادەی 2.7 قەرزکردووە، هاوینی ڕابردووش زیاتر لە 160 ملیۆنی دیکەیان بە قەرز وەرگرتووە و تەواوی سەرنجیان لەسەر پڕۆژەی نوێکردنەوەی یاریگای یانەکەیە.

بە بۆچوونی شارەزایان، پێرێز هەوڵی خۆی دەدات، بەڵام 300 ملیۆن بەکارناخات، بەڵکو بە باشی دەزانن ئەگەر هەوڵەکان بۆ مباپێ بە کەمتر لە 150 ملیۆن شکستیهێنا ڕاستەوخۆ بڕی 90 ملیۆن پێشکەشی ئێرلینگ هالاند و بوروسیا دۆرتمۆند بکەن، ئەگەر زیادەی پاداشتی مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانیشی ئەژماربکەین نرخەکە دەگاتە 110 ملیۆن هاوشێوەی ئیدین هازارد.

لە ڕاستیدا ئەم گواستنەوەیە ئاسانتر دەبێت ئەگەر ناوەکانی لوکا یوڤیچ و ماریانۆ دیاز تێهەڵکێشی دانوستاندنەکان بکرێت، بۆ مەسەلەی مباپێی فەرەنسیش چاوەڕوان دەکەن تاوەکو هاوینی 2022، کە ئەگەر بۆندەکەی نوێنەکاتەوە لە کات و وادەی دیاریکراودا دەتوانێت بێبەرانبەر پەیوەندیان پێوەبکات.

موندۆ نوسیویەتی، سیاسەتی ئیدارەی ڕیاڵ بەشێوەیەکە هەمیشە ڕووە داراییەکان پێش بابەتە وەرزشیەکان دەخات، ئەگەر لە ڕووی داراییەوە نرخی دوو یاریزانەکە بگاتە 300 ملیۆن هەوڵی کڕینی هالاند دەدەن، کەمتر لەو نرخە هەوڵ بۆ هەردووکیان دەدەن و ئەگەری بەهێز کڕینی تەنها هالاندە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

هێڵە سوورەكانی بایدن لە عێراق چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share