(ڤیدیۆ) نیس بۆ سێیه‌م جار له‌م وه‌رزه‌دا پاریسی دووچاری دۆڕاندن کرد

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدران، یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌رامبه‌ر نیس دۆڕاندنی تۆمارکرد.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان بووه‌ میوانی یانه‌ی نیس، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌ی خانه‌خوێ “نیس” به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی نیس له‌ خوله‌کی 88 له‌لایه‌ن ئاندی دیلۆره‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، پاریس به‌ 62 خاڵه‌وه‌ له‌لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لیگا 1  به‌جیاوازی 13 خاڵ له‌ نزیکترین ڕکابه‌رییه‌وه‌ که‌ یانه‌ی نیسه‌، به‌رده‌وامبوو.

له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نیس به‌کۆکردنه‌وه‌ی 49 خاڵ بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لیگا 1 سه‌رکه‌وت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ چوارینه‌ ڕیاڵ سۆسیدادی تێپه‌ڕاند

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداریی لەبارەی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئۆکرانیاوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێلسا دوورخرایەوە

یانەی لیدز یونایتد، بەفەرمی مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەری ئەرجەنتینی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەکە دوورخستەوە. دوای چوار دۆڕاندنی لەسەریەک بەرامبەر…
Total
0
Share