وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەدوای ئەو هەواڵەی ڕاگەیاندنەکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، کە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانیان لەناوچەیەکی مەترسیداری ئۆکرانیا دۆزیوەتەوە و خاوەنەکەی بێسەروشوێنە ڕایگەیاند، گەڕانیان بەچڕی بۆ دۆزینەوەی ئەو هاوڵاتییە دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ میدیاکانی ئۆکرانیا وێنەیەکیان بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان کە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە ژمارەی هەولێرە و خاوەکەنەی ناوی مستەفا سەفا-یە.
لەوبارەیەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا بەچڕی بەدوای چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە عێراقییەکی ناوی (مستەفا سەفا)یە دەگەڕێت، “هەماهەنگیمان لەئاستی باڵادا لەگەڵ دەسەڵاتی ئەو وڵاتە کردووە بۆ دۆزینەوەی”.
ڕاگەیاندنەکانی ئۆکرانیا ئاماژەیان بەوەکردووە ئۆتۆمبێلی ئەو هاوڵاتییەیان لە ناوجەیەکی مەترسیداری کیێڤ دۆزیوەتەوە و نازانن بۆچی چووتە ئەو ناوچەیە، تائێستاش خاوەنەکەی بێسەروشوێنە.