نوێترین زانیاری له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماره‌وه‌

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌دوورى ده‌زانێت له‌ دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماردا، ڕێژه‌ى یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ببن.

ئاسۆ فه‌ره‌یدون، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی، پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات تا له‌باره‌ى دووباره‌ زیادكردنى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك كۆمار بڕیاربدات و دواتر واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دیاریبكات.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، به‌پێی ماده‌ى 59ى ده‌ستوور ده‌بێت به ‌ڕێژه‌ى زۆرینه‌ى نیساب ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و به‌ ده‌نگى 50+1ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئاماده‌بوو، ده‌كرێت بڕیار له‌باره‌ى دووباره‌ زیادكردنى كاندید بۆ ئه‌و پۆسته‌ بدرێت.

ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ ئایا یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته‌ جارێكى دیكه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر ناخایەنێت؟ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى جه‌ختیكرده‌وه‌، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی پێویسته‌ له‌ ماوه‌ى 30 ڕۆژى داهاتوودا پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كلاببێته‌وه‌.

ئاسۆ فه‌ره‌یدون به‌دوورى ده‌زانێت به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا له ‌دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماردا، ڕێژه‌ى یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ببن.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی چەند ڕۆژێک مۆڵەت دەداتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی دوکەڵ زۆر دەکەن

بابەتی دواتر

چێڵسی بەپەلە بۆ فرۆشتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بانکێک دەستگیرکرا

دەستەی دەستپاکیی عێراق فەرمانی دەستگیکردنی بۆ بەڕێوەبەری بانکێک دەرکرد کە زیانی پێنج ملیار دیناری بە بانکەکەی گەیاندووە. بەپێی…
Total
0
Share