چێڵسی بەپەلە بۆ فرۆشتن

ملیاردێرێکی سویسری ئاشکرایکردووە، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی یانە ئینگلیزییەکەی خستووەتەسەر فرۆشتن.

سەرمایەداری سویسری، هانس جۆرج ویس لەچاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە بارودۆخی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ڕوسی دەکات و دەڵێت، “ئەبرامۆڤیچ یەکێکە لە نزیکترین ڕاوێژکارەکانی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا، هەست بە مەترسییەکی گەورە دەکات”.

هەروەها دەڵێت، “ئەبرا دەیەوێت سەروەتەکەی کۆبکاتەوە و هەرچی ماڵوموڵکی هەیە لە بەریتانیا بیانفۆرشێت، یانەی چێڵسیشی پێشکەشی من و سێ کەسی دیکە کردووە، بەڵام پێویستە چوار بۆ پێنج ڕۆژ چاوەڕوان بین، زانیوومانە چێڵسی دوو ملیاری ئەبرا قەرزدارە، هەر کەسێک ئەو یانەیە بکڕێت دەبێت ئەو نرخە پێشکەشبکات، نرخەکە لەئێستادا بۆ ئێمە زۆرە، ئەگەر بەرەو ئەوە هەنگاو بنێین، دەبێت لەگەڵ چوار تا پێنج سەرمایەداری دیکە پشکەکان بکڕینەوە”.

سەرەڕای ئەوەی ئەبرامۆڤیچ ڕەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیاوە هەبێت، حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر سەرجەم سەرمایەدارە ڕوسییەکاندا سەپاندووە.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماره‌وه‌

بابەتی دواتر

پێرێز گۆڕەپانەکە بۆ سیتی و بەرشلۆنە چۆڵناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share