سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ڕوسیا و هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتەش بۆ ئەمەریکا قەدەغە دەکات.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، له وتارى ساڵانه‌ى خۆی كه له‌به‌رده‌م كۆنگرێس پێشكه‌شی كرد باسی ڕووداوه‌كانى ئۆكرانیا و هێرشه‌كانى ڕوسیاى بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته كرد.
بایدن له‌وتاره‌كه‌یدا باسیله‌وه‌كرد، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر سەپاندنی سزای توند بەسەر مۆسکۆ لە بەرامبەر دهستدرێژییهكانى بۆ کۆنترڵکردنی ئۆکرانیا.
ڕاشیگه‌یاند، ئەمریکا ئاسمانی خۆی بۆ هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ڕوسیا قەدەغە دەکات.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا وتى، كه هێزى زیاتر ڕه‌وانه‌ى یه‌كێتیی ئه‌وروپا و وڵاتانى ناتۆدهكهن.
ئاشكراشیكرد، هاوكاریی زیاتری ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام سهررباز ڕه‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته ناكه‌ن و ناچنه شه‌ڕه‌وه.
بایدن پێشیوایه، ئه‌گه‌ر ڕوسیا له جهنگهكهشى به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا براوه‌بێت، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كى دوورمه‌ودادا باجى جه‌نگه‌كه ده‌دات.
له‌باره‌ى پرسی ناوخۆیی وڵاتەکەشی باسی کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هه‌لى كار كرد كه ئیداره‌كه‌ى ڕهخساندوویهتى به‌جۆرێك، له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر لە شەش ملیۆن و 500 هەزار هەلی کار لە ئەمریکا ڕەخسێنراوە.