لە 2010وە ڕیاڵ مەدرید یەکەمە و دووەمیش هەر خۆیەتی

داتاکانی بواری تۆپی پێ دەریدەخەن، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی 2010وە باشترین یانە بووە لە کۆکردنەوەی هێرشبەرە سیانییەکاندا (سێ هێرشبەر لە یەک پێکهاتە).

بەپێی داتا و ژمارەکانی تۆڕی (پۆپ فوت)، ساڵی 2010 یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتووبووە لە کۆکردنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کەریم بنزیمە، گۆنزالۆ هیگواین لە هێڵی هێرشبەریی یانەکەدا (سیانەی هێرشبەریی)، پاشان لە ساڵی 2014 کریستیانۆ، بەیل، بنزیمە-یان لە پێکهاتەیەکدا کۆکردووەتەوە، هەردوو سیانەکە باشترینی ئەوروپا بوون لە تۆماری گۆڵدا.

سیانەکانی ڕیاڵ مەدرید لە وەرزەکانی 2011/2012، هەروەها 2014/2015 توانییان بەرزترین ڕێژەی گۆڵ لەسەر ئاستی ئەوروپا تۆماربکەن.

2011/2012 (ڕۆناڵدۆ – بنزیمە – هیگواین) 121 گۆڵ

2014/2015 (ڕۆناڵدۆ – بنزیمە – بەیل) 118 گۆڵ

2016/2017 (مێسی – سوارێز – بنزیمە) 116 گۆڵ

2013/2012 (مێسی – ڤیا – سانچێز) 115 گۆڵ

2011/2012 (مێسی – پیدرۆ – سانچێز) 114 گۆڵ

2015/2016 (مێسی – سوارێز – نێیمار) 112 گۆڵ

2015/2016 (کریستیانۆ – بنزیمە – بەیل) 110 گۆڵ

2014/2015 (مێسی – سوارێز – نێیمار) 110 گۆڵ

2019/2020 (لیڤاندۆڤیسکی – مولەر – گنابری) 100 گۆڵ

2020/2021 (لیڤاندۆڤیسکی – مولەر – گنابری) 99 گۆڵ

بابەتی پێشتر

فیفا واز لە ڕوسیا ناهێنێت

بابەتی دواتر

حه‌وت ساڵه‌ ده‌رمانى ساخته‌ ده‌درێت به‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی چی دەکات؟

مێسی نیازی وایە لە ئەوروپا درێژە بە یاریی کردن بدات و نایەوێت بەرەو خولی ئەمریکا یان کیشوەری ئاسیا…
Total
0
Share