فیفا واز لە ڕوسیا ناهێنێت

دوای سەپاندنی زنجیرەیەک سزای وەرزشی و ئابوری بەسەر تۆپی پێی ڕوسیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بیر لە سزای قورستر دەکاتەوە.

دوای ئەوەی فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی جیهان و ئەوروپا بڕیاریاندا بە دوورخستنەوەی یانە ڕوسییەکان لە خولە ئەوروپییەکان، هەروەها دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی ڕوسیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022، چەندین کەسایەتیی سیاسیی ئەوروپا داوای ئازادکردنی ئەو یاریزانە بیانییانەیان کردووە کە لە خولی ڕوسیا یاریدەکەن.

سەندیكای یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان (فیفپرۆ)، لە نوێترین هەڵوێستیدا ئاشکرایکردووە، زۆرینەی بەرپرسانی سەندیکاکە داوایان لە فیفا کردووە بڕیاربدات بە هەڵوەشاندنەوەی خۆکردی گرێبەستی یاریزانە بیانییە بەشدارەکان لە خولی ڕوسیا، واتا ئەو یاریزانە بیانییانەی بۆ یانە ڕوسییەکان یاریدەکەن.

هەروەها داواکراوە، دەرفەت بەو یاریزانانە بدرێت بێبەرامبەر پەیوەندی بەهەر یانەیەکی دیکەی خولەکانی دیکەی ئەوروپاوە بکەن.

بابەتی پێشتر

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی چی؟

بابەتی دواتر

لە 2010وە ڕیاڵ مەدرید یەکەمە و دووەمیش هەر خۆیەتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share