مولەر: کێشەمان کریستیانۆیە نەک مێسی

تۆماس مولەر-ی یاریزانی یانەی بایرن میونشن ڕایگەیاند، کە لیۆنێل مێسی هەرگیز کێشە نەبووە بۆ یانەکەی، بەڵکو کێشەیان لە ڕووبەڕووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەبووە کاتێک بۆ ڕیاڵ مەدرید یاریکردووە.

چوارشەممەی ڕابردوو، مولەر و مێسی جارێکی دیکە لە یاریی بایرن و پاریس سان جێرمان لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووبوونەوە، باڤارییەکان بە کۆی ئەنجامی (3-0) سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

مولەر دوای یارییەکە ڕایگەیاند، “هەمیشە دۆخەکە بە باشی بەڕێیکردووە کاتێک ڕووبەڕووی مێسی بووینەتەوە، بە پێچەوانەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ-وە.”

لە درێژەی وەڵامەکانیدا دەڵێت، “بەرامبەر مێسی ئاستێکی باش پێشکەشدەکەین، ئەنجامەکانیشمان باشن، بەڵام ڕۆناڵدۆ کاتێک لە ڕیاڵ مەدرید بوو کێشەی زۆری بۆ دروست دەکردین، زۆرجار بەرامبەر بایرن دەدرەوشایەوە.”

ئەستێرەکەی ئەڵمانیا لە کۆتایی لێدوانەکانیدا دووپاتیدەکاتەوە، کە ڕێزێکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی مێسی لەگەڵ ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2022 پێشکەشی کرد.

بابەتی پێشتر

لە ترسی بوومەلەرزەی وێرانکەر خەڵکی ئیستانبول شارەکە جێدەهێڵن

بابەتی دواتر

ڕیچارلیسۆن بۆ کۆنتی: بۆچی وام لێدەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share