ئێنریکی لە دەرگای سەرەکییەوە دەگەڕێتەوە بۆ “لالیگا”

لویس ئێنریکیی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەهێزەوە دەگەڕێتەوە و پۆستی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید وەردەگرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “ترانسفێرمارکت”ی تایبەت بە مێرکاتۆی تۆپی پێ، دیێگۆ سیمیۆنیی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندی بە میگێل مارینی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکەوە کردووە و پێیڕاگەیاندووە، کە لە کۆتایی وەرزدا کۆتایی بە گرێبەستەکەی دەهێنێت، چونکە هەستدەکات یاریزانەکانی پاڵپێوەنەریان نەماوە.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، لویس ئێنریکی باشترین و بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەی سیمیۆنی.

ئێنریکی لە ساڵی 2011 نزیکبووە پەیوەندی بە “ئەتلەتی”یەوە بکات، بەڵام ئاراستەی بۆ یانەکانی سێلتا ڤیگۆ و ڕۆما گۆڕی، پەیوەندییەکی توندوتۆڵیشی لەگەڵ ئیدارەی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید هەیە.

بابەتی پێشتر

فێرناندێز (8) ملیۆن قەرەبووی لە بەرشلۆنە سەند

بابەتی دواتر

مباپێ بۆ مەدرید: بە مەرجێک پەیوەندیتان پێوە دەکەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share