دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی چی؟

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، ‏پەرلەمانتاران دەتوانن بە یاداشتێك داوای دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی ‏سەرۆك كۆماری عێراق بكەن، بەڵام دیار نییە سەرەڕای هەنگاوێكی لەو شێوەیە، ‏دەتوانرێت كۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بكرێت، یان نا.‏

ئەمڕۆسێشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بریاریدا، دووبارە كردنەوەی دەرگای ‏خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەنایاسایی دابنێت، كە لایەن دەستەی ‏سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە درابوو. ‏

دكتۆر جەمال كۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی ‏میدیایی”ئێستا”ی ڕاگەیاند، پەرلەمانتاران دەتوانن یاداشتێك بەرزبكەنەوە بۆ دووبارە ‏كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و دەبێت یاداشتەكەیان بخرێتە ‏بەردەم دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و دەخرێتە دەنگدانەوە، ئەگەر ‏دەنگیهێنا ئەوا دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن دەكرێتەوە.‏

كۆچەر، كە پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامییە، ئاماژەی بەوەكرد، 25 پەرلەمانتار ‏دەتوانن یاداشتەكە بەرزبكەنەوە تاوەكو لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە بخرێـتە ‏خشتەی كاری كۆبوونەوەكانەوە، چاوەڕواندەكرێت ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ‏كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدرێـت و ئەگەر لایەنەكان لەسەر پۆستی ‏سەرۆك كۆمار نەگەنە ڕێككەوتن، دەتوانرێـت ئەو یاداشتە بەرزبكرێتەوە بۆ دەستەی ‏سەرۆكایەتی.‏

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەگەڵ ئەوەی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی ‏سەرۆك كۆمار لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بە نایاسایی زانی و ‏ڕەتیكردەوە، بەڵام ڕاشیگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت ئەو كارە بكات.‏

بۆیە ئەگەر زۆرە بەو ڕێكارەی لە سەرەوە پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو باسیكرد، لە ‏ئەنجومەنی نوێنەرانەوە كار بۆ سێبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بكرێت.‏

بەڵام دیار نییە ئەگەر هەنگاوێكی لەو شێوەیە سەریش بگرێت، دانیشتنی تایبەت بە ‏هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجامدەدرێت یان نا، چونكە هێشتا لایەنە ناكۆكەكان دەتوانن ‏‏”سێیەكی پەكخەر – الثلث المعطل” دروستبكەن و ڕێگری لە ئەنجامدانی دانیشتنەكە ‏بكەن.‏

بابەتی پێشتر

تیك تۆك ماوەی ڤیدیۆكانی بۆ 10 خوولەك زیادكرد

بابەتی دواتر

فیفا واز لە ڕوسیا ناهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكردنی مریشك قەدەغەكرا

وەزارەتی كشتوكاڵ، هاوردەكردنی مریشكی راگرت و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات. محەمەد خوزاعی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای…
Total
0
Share