لە ڕووداوی هاتوچۆكەی چەمچەماڵ پێنج پێشمەرگە بوونە قوربانی

دیمەنێكی پاش ڕووداوەكە

لە كاتی گەڕانەوەیاندا لە دەوامی فەرمی ژمارەیەك پێشمەرگە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك گیانیلەدەستدا و چواری دیكە برینداربوون.

بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنوری گەرمەسێر پێنچ لە پێشمەرگەکانی فەوجی 3ی لیوای 19ی پیادە، لەکاتی گەڕانەوەیان لە دەوامی فەرمی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

ڕوونیشیكردەوە، بەهۆیەوە یەكێك لە پێشمەرگەكان بەناوی (عەلی عەبدوڵا ئەحمەد) گیانیلەدەستدا و چوار پێشمەرگەی دیكە بە ناوەكانی (ئاراز بایز خدر، حەسەن عەلی حەسەن، دەرباز ساڵح عەبدوڵا و عەبدوڵا سەعید مەلا) برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێری پزیشکدان و چارەسەر دەکرێن.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە ڕووداوەکە لە کاتژمێر 11:50 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە نۆ کەس برینداربوون و کەسێک گیانیلەدەستدا، پێنجیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شۆڕش لە چەمچەماڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ کاریزما لە پاراستنی هاوسەنگی و دوورخستنەوەی هەرێم لە ململانێ ناوچەییەکاندا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەندینجار لە کاردانەوەی بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ڕابردوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان،…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: حکومەت دەیەوێت لە رێگەی کۆمپانیایەکی مەسرور بارزانییەوە باج لەسەر هاوڵاتییان زیادبکات

مەسرور بارزانی بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا و لە رێگەی کۆمپانیایەکەوە باج لەسەر هاوڵاتییان زیاددەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، نووسینگەی…
Total
0
Share