کۆچبەرانی کورد دەڵێن لە بیلاڕوسیا ئەشکەنجە دراون

زیاتر لە 400 کۆچبەری کورد لە بیلاڕوسیاوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان، بەشێک لەو کۆچبەرانە ئاشکرایدەکەن، لەلایەن پۆلیسی بیلاڕوسەوە ئەشکەنجەدراون.

بەشێک لە کۆچبەرە کوردەکان، قسەیان بۆ ئاژانسە جیهانییەکان کردووە و پیاوێکی دهۆکی تەمەن 38 ساڵ، کە لە کۆچبەرە گەڕاوەکانە دەڵێت، سەربازانی بیلاڕوس نە ئاویان پێداون، نە نان و ڕۆژانێکی زۆر برسێتی و تینویەتییان چەشتووە.

بەشێک لە کۆچبەرەکان نەیانشاردووەتەوە، ئەوان دەیانەوێت جارێکی دیکە و لە دەرفەتێکی دیکەدا خۆیان بگەیەننە وڵاتێکی ئەوروپی.

ژنێکی ئێزدی تەمەن 71 ساڵ، قسەی بۆ ئاژانسی ئەڵمانی دی دەبلیو کردووە و دەڵێت، “نا مرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە و دەیەوێت خۆی بگەیەنێتە ئەڵمانیا، چونکە لە عێراقدا، ئایندەی کەمایەتییە ئاینییەکان دیار نییە”.

پیاوێکی هەولێری تەمەن 41 ساڵ لەکاتی باسکردنی دۆخی بیلاڕوسیا و کۆچبەران وتی، “ئێمە لەلایەن پۆلیسی بیلاڕوس و پۆڵەنداوە ئازاردراوین، بەڵام پۆلیسی بیلاڕوس ئێمەی فریودا”.

ئەم قسانەی کە ئەم هاوڵاتییە کوردانە لەبارەی دۆخی کۆچەوە باسیانکردووە، هێشتا بۆ کۆمەڵێک کۆچبەری کورد ئەگەرێکی کراوەیە و لەبەردەمیاندایە، چونکە ئەو کۆچبەرانە تا ئێستاش دەرگای ئەوروپا دەکوتن، تا یەکێک لە وڵاتان دەرگایان لێبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئووف: هەر مامۆستایەکی گرێبەست مانگانە 50 هەزار دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی لێبڕینی مووچەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت، “جێگای قبوڵکردن نییە”. عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

جوتیار یوسف: نیاز وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لەنێوان یەکێتی و پارتی ڕێکبخرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حکومەت پێکبهێندرێت، بە 24 کاتژمێر پەرلەمان کارادەکرێتەوە، بەڵام کێشەکە لەسەر پێکهێنانی حکومەتە. جوتیار…
Total
0
Share