كەشناسیی هەرێم: سبەینێ لە دوو پارێزگا بارانی بەلێزمە دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ هەینی لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و ئیدارەی ڕاپەڕین بارانی بەلێزمە دەبارێت و لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانی خۆڵبارین دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم تێیدا هاتووە، پێشبینیدەكرێت سبەینێ هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان نیمچەهەوردەبێت و هەندێك كات بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و هەندێك كات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لە كاتەكانی پاشنیوەڕۆ و ئێوارەدا ئەگەری تاوە بارانی بە لێزمە هەیە لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و هەولێر و سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.

ئاماژە بەوەكراوە،پێشبینی بارانبارین لە ناوچەكانی باشووری سلێمانی و كەركوك و گەرمیان ناكرێت و تەنها زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تەپ تۆز هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە لە 15 شوێنی هەولێر کامێراکانی چاودێریی تیژڕەوی سەرپێچی تۆماردەکەن

بڕیارە لە سبەی هەینییەوە، 15 کامێرای چاودێریکردنی تیژڕەوی لەناو شاری هەولێر، دەستبکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share