عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد

عومرەکارێکی کورد دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککە کۆچی دواییکرد.

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد بە ناوی مەجید ئەحمەد عەبدوڵا کە خەڵكی شاری دهۆکە و تەمەنی 64 ساڵانە لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد”.
ئاشکراشیکرد، عومرەکارەکە پێشتر نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدراوە و بە تەندروستییەکی باشەوە گەشتی کردووە، بەڵام لە شاری مەککە توشی جەڵتەی دڵ بووە و ماوەی حەوت رۆژە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە”.

جەختیشیکردەوە، دوای تەواوکردنی رێکارە ئاینییەکان عومرەکارەکە هەر لە شاری مەککە بەخاکدەسپێردرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 12 عومرەکاری کورد لە وڵاتی سعودیە کۆچی دواییان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: هەر خاوەن مۆلیدەیەک کێشە لەپێدانی کارەبا دروستبکات مۆڵەتی لێوەردەگیرێتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی دروستبوونی کێشە بۆ کارەبای هاوڵاتییان لەم وەرزەدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زۆر کارپێکردنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا لەبری چالاكییەكانی خۆی وێنەی مەسرور بارزانی و نەخۆشخانەكان بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی كارەبا وێنەكانی مەسرور بارزانی بڵاودەكاتەوە كە سەردانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی فێركاری لە هەولێر دەكات. بڵاوكردنەوەی ئەو…
Total
0
Share