ئێستا دوایین زانیاری لەبارەی دواكەوتنی مووچە و ئەگەری لێبڕین بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تائێستا ‏هیچ بڕیارێك سەبارەت بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران نەدراوە، هەر جۆرە قسەیەكیش لەوبارەیەوە بە ‏‏”دەنگۆ” وەسفدەكات، هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەش ‏ئاشكرادەكرێـت.‏

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی ‏هەرێمی كوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، هیچ بڕیارێك بۆ پەیڕەوكردنی ‏لێبڕین لە مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران لە ئێستادا نەدراوە و ئەوەی باسدەكرێت كە ‏گوایە لێبڕینی مووچە دەستپێدەكاتەوە، تەنها دەنگۆیەكە، لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ‏باس لەو بابەتە نەكراوە.‏

لەبارەی دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگە، بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكەی وەزارەتی ‏دارایی، داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان مانگانە لە توركیاوە دەگەڕێتەوە بۆ ‏وەزارەتی دارایی و ئابوری، زۆركات بەهۆی چەند گرفتێكی تەكنیكی و ئاڵوگۆڕی دۆلار ‏بۆ دینار، دوادەكەوێت ئەمەش وادەكات دابەشكردنی مووچە دوابكەوێت.‏

هۆكارێكی دیكەی دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگە، وەك ئەوەی سەرچاوەكە باسیكرد، ‏پەیوەندیی بەوەوە هەیە، لە بەشێكی داهاتی نەوتیی مانگی شوبات مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی ‏چەند وەزارەتێك و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی خەرجكرا، كە دابەشكردنی ‏مووچەكانیان دەكەوێتە كۆتاییەوە.‏

دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی بۆ دووەم مانگە لەسەریەك بەغداد ‏‏200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە، پێشتر ئێستا ئاشكرایكردبوو، لە ‏بەغداد سكاڵا لە دژی ناردنی پارەكە تۆماركراوە، بۆیە ڕاگیراوە.‏

بابەتی پێشتر

ئەنجامی دانوستانەكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

بەغداد دەست بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەلا بەختیار گەیشتەوە سلێمانی

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ و بەرژەوەندیی یەكێتی، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات، گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.…
Total
0
Share