کونسوڵی فەخریی بیلاڕوسیا لە هەرێم هۆکاری داخستنی نوێنەرایەتییەکانیان ئاشکرادەکات

کونسوڵی فەخریی بیلاڕوسیا لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بابەتی پێدانی ڤیزا بە نرخی بەرز و گەشتی هاوڵاتییانی عێراقی بۆ بیلاڕوسیا، هۆکاری سەرەکی داخستنی نوێنەرایەتییەکانی بیلاڕوسیا بوون.

فوئاد مامەند، کونسوڵی فەخریی بیلاڕوسیا لە هەرێم بە ئێستای وت، “ئێمە هیچ ڤیزایەکمان بە هاوڵاتییان نەداوە و باڵیۆزخانەکەشمان لە بەغداد، بەهۆی پێدانی ڤیزای گەشتیاری و مامەڵەکردن بە ڤیزاوە داخراوە”.

کونسوڵی فەخریی بیلاڕوسیا دەڵێت، “باڵیۆزخانەی بیلاڕوسیا لە بەغداد تاوانی نییە کە ڤیزای گەشتیاری داوەتە هاوڵاتییانی عێراقی، دوای ئەوە هاوڵاتییان پێدانی ئەو ڤیزایە دەقۆزنەوە بۆ گەشت بەرەو ئەوروپا، ئەوە تاوانی حکومەتی بیلاڕوسیا نییە”.

سەبارەت بە هێنانەوەی تەرمی دوو کۆچبەری کورد لە بیلاڕوسیاوە، کونسوڵی فەخریی بیلاڕوسیا لە هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، ئەوان هەماهەنگییان هەیە لەگەڵ بیلاڕوس بۆهێنانەوەی تەرمەکان، بەڵام داخستنی ئۆفیسەکەیان کارەکەی قورسترکردووە و ئەمجارە دەبێت “بە پاڕانەوە” کاربکەین.

بەهۆی پێدانی ڤیزای گەشتیاری و بەرزبوونەوەی نرخی ڤیزای بیلاڕوسیا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی لە بەغداد و هەرێم داخست.

لە ساڵی 2011وە کونسوڵخانەی فەخریی بیلاڕوسیا لە هەرێمی کوردستان کراوەتەوە و وەک خۆیان دەڵێن هاوکاریی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی بیلاڕوسیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی 3ی هەولێر: سووکایەتیکردن بە مووچەخۆران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “سووکایەتیکردن بە مووچەخۆران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە”. ئاماژەی بەوەشکردووە،…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە حكومەتی داهاتوو پشتیوانی پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا بكات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی سەربازیی ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتیی كۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر، فەرماندەی نوێی هێزەكانی…
Total
0
Share